بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی داد بەردی بناغەی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دادوەری ڕاگەیاند،کە سەرجەم بەشەکانی سەر بە وەزارەت لە کەرکوک لەخۆدەگرێت،هاوکات تەئکیدی لەسەر یەکلاکردنەوەی سەرجەم یاساکانی پەیوەست بە پارێزگای کەرکوک کردەوە.
"خالید شوانی" وەزیری داد لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ "ڕێبوار تەها " پارێزگاری کەرکوک،و "محەمەد حافز " سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ، ڕایگەیاند: کەرکوک ئایکۆنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەیە، و دەبێت هەمووان پابەند بن بە ناسنامەی عێراقی بوون،دوور لە بیری ناسیۆنالیزمی، بۆ ئەوەی مۆدێلێک بن بۆ هاوکاری و برایەتی نێوان هەموو پێکهاتەکان کە پشتیوانییەکی زۆری لەلایەن "محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانەوە لێدەکرێت بەهۆی گرنگییە گەورەکەیەوە.
وەزیری داد جەختیشی لەوەش کردەوە کە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکوک دەستکەوتێکی گەورە و گرینگ بوو بۆ حکومەتی فیدراڵی ، هەروەک حکومەت بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی خۆجێیی هەڵبژێردراوی کەرکوک.
تەئکیدیشی لە ڕۆحی پێکەوەیی لە نێوان هەمووان کردەوە بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ بێکاران.
لە درێژەی قسەکانیدا "شوانی " ووتیشی ئامانجی سەردانەکەمان بۆ دانانی بەردی بناغەی یەکەم کۆمەڵەی دادوەرییە لە کەرکوک کە بەشی تۆماری خانووبەرەی دادنوسی و فەرمانگەی کارووباری منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی (القاصرين) لەخۆدەگرێت لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەکان.