بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئامادەیی خۆی بۆ تەواوکردنی زیاتر لە 12 پڕۆژە ڕاگەیاند، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشوازی لە لوتکەی عەرەبی،کە بڕیارە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەبچێت.
"حارس عوبەیدی " بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا تەواوبوونی زیاتر لە 12 پڕۆژە بەخۆیەوە دەبینێت، جگە لە هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە سەرجەم شوێنە پێوسیتەکان ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ لوتکەی عەرەبی بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە پایتەخت بەڕێوەبچێت.
ووتیشی :- هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بریتی بوو لە نۆژەنکردنەوەی هۆڵ و باخچەکانی دەوروبەری، هەروەها نۆژەنکردنەوەی سەقف و ڕووناکی و ڕازاندنەوەی فڕۆکەخانەکە و چەند شوێنێکی گرینگی فرۆکەخانەکە.