بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ،بۆ پێشوازی لە زیارەتکەران لەیادی کۆچی دوایی پێغەمبەری مەزنمان کۆمەڵێک ڕاسپاردەی
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ یەک شەممە "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ، و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایش،لە بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، سەرپەرشتی بەرنامەی پێشوازی لە سەردانکەران کرد چاوەر واندەکرێت ، لە یادی کۆچی دوایی پێغەمبەری مەزنمان محەمەد (د.خ)، ملیۆنان سەردانیکەر ، سەردانی مەزارگەی ئیمام عەلی ( سڵاوی خوای لێبێت ) بکەن .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "شەمەری" ڕێنماییدا بە کۆمەڵێک ڕاسپاردە بۆ سەرخستنی ئەم یادە و کارکردن بۆ یەکخستنی هەموو هەوڵەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ زیارەتکەران و هاوکاریکردن لەگەڵ خاوەن مەوکیب و دەستەکانی حسێنی و عەباسی و عەلەوی،جەختیشیکردەوە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی بۆ یادکردنەوەی ئەم بۆنە لەیادنەکراوە.