بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای تاوانەکانی موسەننا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەربازرگانێکی ماددە هۆشبەردا سەپاند.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- تاوانبارەکە بڕێکی زۆری لە ماددەی هۆشبەری لەجۆری( ئیمڤیتامین) پێ بوە ، بە مەبەستی بازرگانیکردن و فرۆشتنی لەنێوان بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکاندا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 28 ی یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 دەرچووە.