دەستەی خانەنشین دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ مانگی ئەیلول دەکات

ناوخۆ
  • 1-09-2024, 12:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی تەواوبوونی ڕێکارەکانی ناردنی زانیارییەکانی خانەنشینان بۆ بانکەکان ڕاگەیاند بە مەبەستی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ مانگی ئەیلول.
    "حوسام عەبدولسەتار" جێگری سەرۆکی دەستەکە ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:دەستەی خانەنشینی ناردنی داتای خانەنشینانی بۆ بانکەکان تەواو کردووە بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ مانگی مانگی ئەیلولی ئێستا.
    ووتیشی :- رێکارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی لەژێر ڕێنمایی و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی وەزیری دارایی و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی تەواودەکرێن.