بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە تیایدا پێشبینی بەرزبونەوەی خۆڵ و پلەی نوێی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ،
کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدائاماژەی بەوەکردووە، کە سبەی دووشەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت،و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور،بەڵام لە ناوچەکانی باشوور،با لە ڕۆژدا لە ڕۆژهەڵات و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت ، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ،پلەکانی گەرما لە سەلاحەددین 42 پلە ، و لە هەولێر و سلێمانی 41 پلە،و لە دهۆک 38 پلەو ، لە کەربەلای پیرۆز و دیوانیە 42 پلەو لە نەجەف 44 پلە و لە موسەننا 45 پلە و ،لە بەسرە 47 پلە دەبێت
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە ،:- بۆ رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور کەمێک بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە ناوچەکانی باشوور هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هاوشێوە رۆژانی پێشودەبن ، بەڵام لە ناوچەکانی باشوور کەمێک بەرز دەبێتەوە، هەروەک بۆ رۆژی پێنجشەممە ڕەوشی کەش و هەوا وەک ڕۆژانی پیشوودەبێت و هیچ گۆرانکاریەک ڕوونادات.