بۆ سەرپەرشتیکردن و دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ زیارەتکەران لە ساڵیادی کۆچی دوایی پێغەمبەرمان (د.خ) وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای نەجەف

ناوخۆ
  • 1-09-2024, 12:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای نەجەفی پیرۆز.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ زیارەتکەرانی ملیۆنی،گەیشتە پارێزگاری نەجەف. 
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئامانجی سەردانەکە سەرپەرشتیکردنی پلانی دەستەبەرکردنی ئاسایشی زیارەتکەرانە بۆ یادی کۆچی دوایی پێغەمبەری مەزنمان محەمەد (د.خ).