ژمارەی شەهیدانی شاری جەنین بۆ 22 شەهد بەرزبووەوە

جیهانی
  • 1-09-2024, 12:00
  • +A -A

    بەدواداچون-INA
    بەهۆی هێرشەکانی سوپای زایۆنی  بۆ چوارەمین ڕۆژی لەسەریەک لەجەنین،شەڕێکی خوێناوی لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراوی باکوور دروستکردوە و  تا ئێستا 22 شەهیدی فەلەستینی لێکەوتۆتەوە.
    هاوکات سەرەڕای بەردەوامی پێکدادانەکان لە غەززە، بەرپرسێکی تەندروستی دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵانی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
    (دکتۆر موسا عابد ) بەڕێوبەری چاودێری تەندروستی سەرەتایی لە وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە،ڕایگەیاند کە تیمەکانی وەزارەت،بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ئەمڕۆ دەستیان بە هەڵمەتی کوتان دژی ئیفلیجی منداڵان کرد لەناوچەی ناوەڕاست.