ھەولێر -INA
رێکخراوی بەختەوەری کە ڕێکخراوێکی مرۆیی کۆمەک بەخشی کوردی یە ، لە ھەولێرەوە کۆمەک و ھاوکاری خێر خوازان دەگەینێتە خەڵکی لێقەوماوی غەززە.
لەوبارەیەوە "عەلی گەردی" ئەندامی تیمی ڕێکخراوەکە لە پەیوەندیەکدا لە میسرەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند:- کە رێکخراوەکەمان رێکخراوی ( بەختەوەری) رێکخراوێکی کوردی کۆمەک بەخشەو لەلایەن "حاجی کاروانەوە" سەرپەرشتی دەکرێت و لەسەرەتای شەری سەپێندراوی سەر غەززە ، ئێمە کۆمەکی خەڵکی لێقەوماوی غەززە دەکەین و بەشێوەی جیا هاوکارییەکان دەگەن ، بەیایبەت ئەو خێزانانەی کە شەهیدیان هەیە،ئەوە جگە لە هاوکاریکردنی نەخۆش و لێقەوماوانی تر .ڕاشیگەیاند:- کە گەیاندنی کۆمەکەکە لەڕێگای هاوکاری چەند لایەنێکەوەیە لە غەززە ، کە سەدا 80ی کۆمەکەکان لە ڕێگای تیمێکی ڕێکخراوەکەوە دەگاتە غەززە ، کۆمەکەکان بریتین لەدابینکردنی خێمە و هەروەها خواردن و شیرینی بەشێوەی بەردەوام رۆژانە دابەش دەکرێت .
ووتیشی :- ئێمە تیـمێکی چوار کەسین، کە لە هەرێمی کوردستانەوە هاتووین و لە میسر هاوکاری ئاوارەکانی خەڵکی غەززە دەکەین ، هەروەک تیمەکەی ترمان کە باسم کرد پێشتر لە بەشی سنوری غەززە ئەرکی خێر خوازی جێ بەجێدەکات،هەروەها تێمەکەی ئێمە بەسەر پەڕشتی (سێوجل کەمال)
سەرپەرشتیاری تیم و جێگری سەرۆکی رێکخراوی بەختەوەری هاوکارییەکان دەگەینین،کە سەرچاوەی کۆمەکەکە خەڵکی کوردستانەو هەر ناوی کۆمکردنەکەش بەناوی کۆمەکی خەڵکی کوردستان و خێرخوازانی کوردە بۆ خەڵکی غەززە. هەروەک راشیگەیاند :- کە خەڵکی غەززە ئاگاداری کۆمەکی خێرخوازانی کوردن و زۆر دڵخۆش و سوپاسگوزارن بۆ پەرۆشی و هاوکارییەکانی خەڵکی کوردستان و دەستخۆشیان هەیە بۆ خێرخوازان، هەروەها ئێمە لە نوێترین چالاکیماندا کۆمەک و هاوکاری 250 خێزانی شەهیدانی غەززەمان کرد ،کە هاوکارییەکان بڕەپارەیەک و پێشکەشکردنی دیاری بوو بە بەمنداڵانی شەهید و ئامادەکردنی خوانێکی غەززە بۆیان کە بڕی هاوکارییەماددیەکە لە 100$ دەست پێدەکات تاوەکو 1200$ .
لەبارەی ڕەوشی پەنابەران "عەلی گەردی" وتی: لەڕاستیدا بەهۆی هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی کارەساتێکی مرۆیی گەورە ڕووی لە خەڵکی غەززە کردیە و ماڵ نی یە چەند کەسێکی شەهید نەبوبێت و ماڵ هەیە لەنێو تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی تەنها یەک کەسی ماوە.
ئەو ئەندامەی ڕێکخراوە کوردیە کۆمەک بەخشیەکە ئەوەشی خستەڕوو : کە سەردانی نەخۆشخانەی خاچی سوریان کردوە ، کە لەڕاستیدا بریندارێکی زۆر لێ چارەسەر دەکرێن و کە لەنێویاندا منداڵ و ژن و پیاوی بەتەمەن هەن، کۆمەک و هاوکاریان پێشکەش کردوون .
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد