بەغدا-INA
کۆماری عێراق بۆ سەرۆکایەتی گروپی 77 و چین (G77) لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی 2025 هەڵبژێردرا.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- دوای کۆبوونەوەی گروپی ئاسیا و زەریای هێمن کە بۆ تاوتوێکردنی کاندیدبوونی عێراق بۆ سەرۆکایەتی گروپی 77 و چین (G77) لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی 2025 بەڕێوەچوو"عەباس کازم عوبێدی" بەرپرسی کاروباری نوێنەری هەمیشەیی کۆماری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک،وتارێکی پێشکەش کرد کە تێیدا دیدگای عێراقی بۆ ڕۆڵی عێراق لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی گروپەکەدا دووپاتکردەوە،هەروەك تیشکی خستە تەوەرەکانی کارکردن و جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی عێراق بە بنەما سەرەکییەکانی گروپەکە،بەتایبەتی لەبارەی پشتیوانیکردن لە ئامانج و خواستی وڵاتانی گەشەکردوو بۆ گەیشتن بە پێشکەوتنی ئابووری و تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە "عوبەیدی" تەئکیدی لەوە کردوەوە کە عێراق کار بۆ دابینکردنی هەموو جۆرێکی سەرکەوتن بۆ ئەم سەرۆکایەتییە دەکاتەوە، کە یەکەمجارە عێراق لە دوای 60ساڵ دامەزراندنی گروپەکە، کە یەکێک بوو لە وڵاتانی دامەزرێنەر دەگاتە ئەو ئاستە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بە کۆی دەنگ بڕیارنامەکە پەسەندکرا بۆ پاڵپشتیکردنی کۆماری عێراق بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی گروپی 77 و چین (G77)، هەروەك وڵاتانی ئەندام پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی عێراق کرد و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پشتیوانیکردن لە گروپەکە و ئەرکەکانی ئەم سەرۆکایەتییە گرنگە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :-بەرپرسی کاروباری نوێنەری هەمیشەیی کۆماری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتی و ڕاسپاردەی گروپی ئاسیا و زەریای هێمن و ئەو متمانەی کە بۆ ڕاسپاردنی ئەم بەرپرسیارێتییە بە عێراق دەربڕی،هەروەك جەختی ئامادەیی خۆی بۆ کارکردن و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئەندام بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان کردەوە.
شایانی باسە کە گرووپی 77 و چین گەورەترین گرووپی وڵاتانی ئەندامە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە 134 وڵات ئەندامە تیایدا.