حەیان عەبدولغەنی : سەردانی داهاتووم بۆ ئەمریکا بە مەبەستی تاوتوێکردنی وەبەرهێنانە لەکەرتی غازدا

ئابوری
  • 1-09-2024, 01:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوت ،نیازی گەران و وەبەرهێنانی لە   10 بلۆکی غازی ،لە خولێکی نوێی مۆڵەتدان پشتڕاستکردەوە، هەروەک سەردانی داهاتووی بۆ ئەمەریکا ئاشکرا کرد.
    "حەیان عەبدولغەنی "وەزیری نەوت بۆ کەناڵی عێراقیە نیوز،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ڕایگەیاند :-خولی پێنجەم و شەشەم تەواو کەری مۆڵەتی 29 بلۆک و کێڵگەکەیە و گرێبەستی 14 بلۆکیان هەڵوەشێنرایەوە و لەنێویاندا نزیکەی 10 بلۆکی غازی هەیە کە کۆمپانیاکان پێشکەشیان نەکردووە و ئێمە خەریکین لە خولی نوێی مۆڵەتدا رایبگەیەنێن.
    ووتیشی :- وەزارەتی نەوت بەنیازە بەم نزیکانە دەرفەتی وەبەرهێنانی غاز بخاتە بەردەم کۆمپانیا تایبەتمەندەکان،بۆ ئەو مەبەستەش  سەردانی ئەمریکا دەکەین، بەو پێیەی پلانمان هەیە بیخەینە بەردەم کۆمپانیا نێودەوڵەتییە ئەمریکییەکان.
    ئاشکراشیکرد : کە وەزارەتی نەوت دەستپێشخەری بۆ دۆزینەو و هەڵکەندنی بیرێکی لە ناوچەی عەنزە بە توانای 1000 مەتر سێجا و هەروەها کردنەوەی پڕۆژەی وەبەرهێنانی غازی حلفایە بە توانای 300 مەتر سێجا، و هەروەها بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ دەستبکرێت  بە پڕۆژەی وەبەرهێنانی غاز لە کێڵگەی نەوتی فەیحا بە توانای 125 ملیۆن مەتر سێجا.