دەزگات ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ مانگی ئاب ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 31-08-2024, 22:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی مانگی ئابی ڕاگەیاند.
    "ئەرشەد حەکیم" وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە :- لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان بۆ مانگی ئابی 2024، 253 هەڵمەتی گرتن لەسەر  دۆسیەی جۆراوجۆر و لەناوبردنی 57 تەن خۆراک و دەرمانی بەسەرچووی ئەنجامدراوە، جەختی لەوەش کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بەپێی فەرمانی دادوەری ئەنجامدراون.
    وەک لە بەیاننانەکەی وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی پێدراوە :- (41) تۆمەتبار  بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون و (68) تۆمەتباریش بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون،هەروەها (57) تۆمەتباریش بە تۆمەتی تاوانی ئەلیکترۆنی دەستگیرکراون.
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەکەی وتەبێژی دەزگاکە :-(٦٤) تۆمەتبار بەتۆمەتی توندڕەوی ئاینی دەستگیرکراون،هەروەها  (١٥)تۆمەتباریش بەتاوانی ئەنجامدانی کاری ساختەکاردەستگیرکراون،ئەوە جگە لەوەی کە (٥) تۆمەتبار بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە چەکی بێ مۆڵەت و (3) تۆمەتباریش بەتاوانی بانگەشەکردن بۆ  حزبی بەعسی قەدەغەکراو دەستگیر کراون، هەروەها دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی (57) تۆن خۆراک و دەرمانی ماوە بەسەرچوو و قاچاخ.