بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد " جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لەگەڵ"عەبدول ئیلا نائلی " سەرۆکی دەزگای شەهیدان،گفتوگۆیان لەبارەی یەکخستنی ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوە و هەمواری یەکەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان گفتوگۆی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-"شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد" جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا،بەئامادەبوونی ژمارەیەک پەرلەمانتار ،پێشوازیکرد لە ""عەبدولئیلا نائلی " بەرپرس دامەزراوەی شەهیدان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی کۆبونەوەیەکدا باس لە پتەوکردنی میکانیزمەکانی هاوکاری نێوان هەردوولا کرا، ئەوە جگە لەوەی تاوتوێی یاسای یەکەمی دامەزراوەی شەهیدان ژمارە (2)ی ساڵی 2016 و پەسەندکردنی لەوەرزی ئێستای یاسادانان.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:- کە هەردوولا باسیان لە گرنگی بەردەوامی هەوڵەکان و کارکردن بۆ دادپەروەری بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی تیرۆر و دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە سەرجەم پارێزگاکان کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- لەتەوەرێکی دیدارەکەدا باس لە پێویستی کاری هاوبەش و هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوەی شەهیدانی حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کارووباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان کرا ،بە مەبەستی یەکخستنی ڕێکارەکان و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان.