بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند:- کە کۆی گشتی سودمەندانی هاوکاری کۆمەڵایەتی دەگاتە 7 ملیۆن و 600 هەزار کەس، کە بودجەی ساڵانەی لە 6 ترلیۆن دینار تێدەپەڕێت.
"ئەحمەد خەڵەف" سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەی سودمەندانی خاوەن پێداویستی تایبەت 410 هەزار سودمەندبوو دەبێت ، لەو ژمارەیە ، سودمەندانی مووچەی تەواو 366 هەزارە،هەروەها ژمارەی ئەوانەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە پێکهێنانی حکومەتەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 961 هەزار خێزان.
ووتیشی:- کۆی ئەو کەسانەی کە پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیگرێتەوە 7 ملیۆن و 600 هەزار کەسە،کە مانگانە بڕی 470 ملیار دینار وەک مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی خەرج دەکرێت.
راشیگەیاند:- بودجەی وەزارەت بۆ ئەم ساڵ 6 ترلیۆن و 200 ملیار دیناری عێراقییە.