وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی ئەمریکا تاوتوێی ئاگربەست لە غەززە دەکەن

سیاسی
  • 31-08-2024, 22:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لەگەڵ "ئالینا ڕۆمانسکی " باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە و ناردنی کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوان گفتوگۆیان کرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :-"فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازی لە "ئالینا ڕۆمانسکی " باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-لە میانی دیدارێکدا گفوگۆ لەسەر دانوستانە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە کرا ، هەروەک ئاماژە بەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە کرا کە لە بیابانەکانی ئەنبار ئەنجامدرا، کە لە ئەنجامدا 14 تیرۆریستی داعش لەناوبران ، لەو ڕوانگەیەشەوە جێگری سەرۆک وەیران وەزیری دەرەوە،ستایشی هاوکاری هاوبەشی نێوان هێزەکانی عێراق و ئەمریکا و سەرکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنە گرنگەی کرد.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە هەر لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر کۆنفرانسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت، هەروەها بەشداری عێراق تێیدا کە جێگای سەرنجە و  ئەم هاوپەیمانییە 87 وڵاتی لەخۆدەگرێت،  کە ئامانجی سەرەکی شەڕکردنە دژی داعش لە عێراق و سوریا، و کۆنفرانسەکە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام  بەڕێوەدەچێت.
    لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا  هاتووە:- لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا کە لە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت،تیایدا  دەیان سەرکردەی جیهانی ئامادەی دەبن، هەروەک گفتوگۆ کرا لەسەر ڕۆڵی هەردوو وڵات لەم کۆبوونەوانەدا و ئەو هەماهەنگیەی کە پێویستە لە نێوانیاندا بکرێت، لەپەراوێزی بەشداریکردنی وەفدی هەردوو وڵات لەنیویۆرک.