لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەمپی نەسیرات 25 فەلەستینی شەهید بوون

جیهانی
  • 31-08-2024, 22:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە، کاربەدەستانی تەندروستی لە کەرتی غەززە، شەهید بوونی 25 فەلەستینیان لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکە داگیرکەرەکانی ڕژێمی زایۆنئ بۆ سەر کەمپی (نەسیرات)لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
    کاربەدەستانی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا، کە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاند:- سێ شەهید،کە ژن و مێر و منداڵەکەیان بوو گەیشتنە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا، دوای بۆردومانی فڕۆکە داگیرکەرەکان بۆ سەر خانوویەک لە ڕۆژئاوای کەمپی (نەسیرات).
    وەک بەیاننامەکر ئاماژەی پێداوە :- نەخۆشخانەی (عەودە)  پێشوازی لە 17 شەهیدی فەلەستینی کرد، کە 9 شەهید لە یەک بنەماڵە بوون ،لەئەنجامی بۆردومانێکی ناوچەی ڕۆژئاوای کەمپەکە، هەروەها 6 شەهیدی دیکەی بنەماڵەیەکی دیکەی لێکەوتەوە لە ئەنجامی بۆردومانی شوقەکەیان لە ناوەندی کەمپەکە، هەروەك دوو شەهید لە خێزانی سێیەم بەهۆی بۆردومانکردنیان لە شوقەی نیشتەجێبوونیان کرانە ئامانج.