بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوە، کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی وەزارەتی گواستنەوە، ڕایدەگەیەنێت،کە پلانیان بۆ گواستنەوەی سەردانکەران بۆ لای ئیمام عەلی (سەلامی خوای لێبێت) لە ساڵیادی کۆچی دوایی پێغەمبەری مەزنمان محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت)، بەدابینکردنی زیاتر لە 7 هەزار ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی سەردانکەران.
وەزارەتی گواستنەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- پلانەکە بریتی یە لە دابینکردنی پێنج هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر بە توانای جیاواز ، کە بەسەر وێستگەکانی پاسدا دابەشکرابوون لە شاری پیرۆزی نەجەف، هەروەها دوو هەزار و 500 ئۆتۆمبێلی یەدەگ لەکاتی پێویستدا دەخرێنە خزمەت سەردانکەران .
پەیوەست بەو پرسە"ئەحمەد کەریم عەبد ئەیوب موسەوی " بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە،ڕایگەیاند:- کە بەشی نەجەفی پیرۆز بە تەواوی ئامادەیە لەگەڵ سەرجەم کادرە ئیداری و تەکنیکیەکانی بۆ ئەوەی پڕۆسەی گواستنەوەی سەردانکەران بە سەرکەوتوو ئەنجام بدات،ڕاشیگەیاند :- کە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان بەردەوام لە زیادبووندایە بۆ ئاسانکاری گواستنەوەی سەردانکەران بۆ مەزارگەی ئیمام عەلی(سەلامی خوای لێ بێت).