بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، دۆزینەوەی تەرمی 14 تیرۆریستانی داعشی ڕاگەیاند کە دوێنێ لە ناوچەی (حەزیمی) لە ڕۆژهەڵاتی (وادی غەدف ) لە بیابانی ئەنبار کرانە ئامانج.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : لەژێر چاودێری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و شانەی بە ئامانجکردن، و بە پاڵپشتی فڕۆکەوانی سوپا، هێزێکی هاوبەش لە دژە تیرۆر و فیرقەی پێنجی سوپای عێراق ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 4 دەستیکرد بە گەڕان بەدوای پاشماوەی شوێنی بە ئامانجگرتنەکە و هێزەکە توانی تەرمی تیرۆریستانی بدۆزێتەوە کە دوێنێ کراونەتە ئامانج، ژمارەیەک پشتێنی تەقەمەنیش دۆزراونەتەوە،کە لەژێر کۆنترۆڵدا تەقێندراونەتەوە، هەروەها چەندین چەک و کەرەستەی جۆراوجۆر و بەڵگەنامە و کەرەستەی تەکنیکی و کۆمپیوتەر و تەلەفۆن و چەند بەڵگەنامەیەکی گرنگ دەست هێزەکان کەوتوون.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزە ئەمنیەکان ئۆتۆمبێلێکیان بینیوە کە دوو تیرۆریستی تێدابووە،دەستیانکردووە بە گەمارۆدانی ئۆتۆمبێلەکە و دەستگیرکردنیان، و
تاوەکو ئێستا هێزەکان بەردەوامن لە تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنین و پاککردنەوەی تەواوی ناوچەکە لە تیرۆر .
شایانی باسە لەهەڵمەتەکەی دوێنی هەینی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کوژرانی 14 تیرۆریستی داعش لە بیابانەکانی ئەنبار ڕاگەیاند.