بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران درێژەدانی بە دانیشتنەکەی بۆ سبەینێ یەکشەممە دواخستووە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە بەیاننامەیەکدا ، کە بح ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە :- ئەمرۆ شەممە ، ئەنجوومەنی نوێنەران ، بە سەرۆکایەتی "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەن بە وەکالەت، و بە ئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار دەستی بەدانیشتنەکان کردەوە.
وەک بەیاننانەکە ئاماژەی پێداوە :-لە سەرەتای دانیشتنەکەدا"حەمید جەسام زوبەعی " وەك جێگرەوەی پەرلەمانتاری کۆچکردوو "غاندی عەبدولکەریم " سوێندی یاسایی خوارد.
بەگوێرەی بەیاننامەکە :- ئەنجومەن دەنگی دا لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی بۆ جێبەجێکردنی ڕێسای ڕەفتاری پەرلەمانتاران ، بە پشتبەستن بە مادەکانی 82 و 83ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران و لەسەر بنەمای ئەوەی دەنگی لەسەر دراوە لە دانیشتنەکانی پێشوودا.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە :- ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری پێنجەمی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجە لە عێراق ژمارە (63)ی ساڵی 1985 تەواو کرد، کە لەلایەن لیژنەکانی تەندروستی و ژینگە و یاساییەوە پێشکەشکراوە، بەئامانجی کۆنترۆڵکردنی
شێرپەنجە و بەدواداچون بۆ هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی، و چۆنیەتی چارەسەرکردنی.
هەروەک ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی کۆماری عێراق بە هەموارکردنەوەی ڕێککەوتننامەی پاراستنی فیزیکی کەرەستە ئەتۆمییەکانی تەواو کرد،کە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشکەش کرابوو، بەمەبەستی گەیشتن بە پاراستنی فیزیکی کاریگەر و جیهانی لە کەرەستە ئەتۆمییەکان و دامەزراوە ئەتۆمییەکان کە بۆ مەبەستی ئاشتیانە بەکاردەهێنرێن،بە ئامانجی ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی پەیوەست بەو ماددانە.
هەر لە دانیشتەکەدا ئەنجومەن خوێندنەوەی بۆ ڕەشنووسی یاسای ناوبژیوانی کرد کە لەلایەن لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان و یاسایی و داراییەوە پێشکەشکرابوو، هەروەها
ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پاراستنی بیرکرنەوە تەواوکردووە کە لەلایەن لیژنەکانی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان و یاسایی و پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشکەش کرابوو ، بۆ ئەوەی هاوسەنگی هەبێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی بواری مافی خاوەندارێتی بیرکردنەوە و پاراستنی مافی خاوەن تواناکان، ڕێگریکردن لە کردەوەی پێشێلکاری و کێبڕکێی نادادپەروەرانە،و هاوئاهەنگیکردنی مافی خاوەندارێتی فیکری لەگەڵ فەلسەفەی ئابووری و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و دروستکردنی ناوەندێک بۆ بەڕێوەبردنی مافی خاوەندارێتی فیکری وەک ئامرازێکی کاریگەر لە گەشەپێدانی ئابووری بەردەوامدا،پاشان بڕیاردرا دانیشتنەکە دوابخرێت.