لە ئەنبار دەست بەسەر حەشارگەیەکی گەڕۆکی تیرۆریستانی داعش دادەگرێت

ئەمنی
  • 31-08-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە،دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-  کە هێزێک لە لیوای 55 ی حەشد لە  پارێزگای ئەنبار دەستیان بەسەر حەشارگەیەکی گەڕۆک لە پاشماوەکانی چەکدارانی داعش  لە بیابانی ڕوتبەدا گرتوە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد و پلانی ورد جێبەجێکراوە،کە تیایدا  هێزەکە  توانیویەتی بگاتە یەکێک لە پەناگە گەڕۆکەکانی پاشماوەکانی چەکدارانی داعشی تیرۆریست، کە چەک و کەرەستەی سەربازیی تێدابوو.
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە :- ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنانە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەلامەتی خەڵکی مەدەنی و نەهێشتنی پاشماوەی چەکدارانی داعشی تیرۆریستە لە پارێزگاکەدا.