بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانتار "حەمید جاسم کەسار" لەبڕی پەرلەمانتاری کۆچکردوو "غاندی محمد عەبدولکەریم "سوێندی یاسایی خوارد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەنجوومەنی نوێنەران، لە میانی دانیشتنی ژمارە (8)ی لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ساڵی سێیەمی یاسادانانی وەرزی دووەمی یاسادانانی بە ئامادەبوونی (170) پەرلەمان،پەرلەمانتار" حەمید جاسام کەسار " لەبری پەرلەمانتاری کۆچکردوو" غاندی محەمەد عەبدولکەریم" سوێندی یاسایی خوارد.