سەرۆك وەزیران ڕێنمایی دەدات پێداچوونەوە بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیراندا بكرێت كاریگەری لەمووچەی كۆمپانیا نەوتییەكان نەكات

سیاسی
  • 31-08-2024, 15:57
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، پشتڕاستی كردەوە كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی داوە كە پێداچوونەوە بە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بكرێت و كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی كۆمپانیا نەوتییەكان نەبێت.
    عەبدولغەنی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: لە بەرژەوەندی حكومەت و وەزارەتی نەوت بۆ پاڵپشتیكردنی كرێكارانی كەرتی نەوت، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە و پێداچوونەوە بە سەرجەم تێبینییە دارایی و یاساییەكانی بڕیارنامەی ژمارە 24600ی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵی 2024دا، بە ئاماژەدان بەوەی پێویستە بە شێوەیەك ڕاست بكرێتەوە كە پارێزگاری لێبكات و كاریگەری نەبێتە سەر مووچە و هاندان و قازانجی فەرمانبەران لە كۆمپانیا و پێكهاتە نەوتییەكان.
    وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەدا ئەمە بە پشتبەستن بە تێبینییەكانی وەزارەتی نەوت بەگوێرەی نووسراوەكانی بەژمارە (W/644 لە 8/21/2024) و (W/666 لە 8/28/2024) هاتووە، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم بابەتە سەرنج و بەدواداچوون لە لایەن سەركردایەتی كەرتی نەوتەوە وەردەگرێت، ئەمەش پەرۆشی خۆی بۆ پشتیوانیكردن لە ماف و ئەرك و بەرژەوەندی كرێكاران لە كۆمپانیا و پێكهاتە نەوتییەكان، بە شێوەیەك كە گەرەنتی ژیانێكی ئازاد و شكۆمەندانە بكات، پشتڕاست دەكاتەوە.