بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕەزاق محێبس سەعداوی، پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ دیاریكردنی بارودۆخی دواكەوتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا ڕاگەیاند.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە: سەعداوی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بە سەرۆكایەتی بریكاری كارگێڕی ئەمینداری وەزارەت ڕاگەیاند بەمەبەستی دیاریكردنی بارودۆخی دواكەوتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.