سەرۆكی دەستەی دەستپاكی: پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای لاوان هەنگاوێكە بۆ بنیاتنانی وڵات.

ناوخۆ
  • 31-08-2024, 12:06
  • +A -A

    بەغدا - INA -   ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دادوەر حەیدەر حەنون، دووپاتیكردەوە كە پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای لاوان هەنگاوێكە بۆ  بنیاتنانی وڵات.
    حەنون لە وتارەكەیدا لە میانی كۆڕبەندی لاوان و دەستپاكی كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و وتی: پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای لاوان بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، هەنگاوێكە بەرەو بەهێزكردنی  گەنجان لە بنیاتنانی وڵات، ئاماژە بەوە دەكات كە عێراق ڕووبەڕووی مەترسی گەندەڵی دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گەنجان هیوای دواڕۆژن، ئێمەش چاكسازی و گۆڕانكاری دەخەینە دەستیان، ئاماژەی بەوەشكرد، چاكسازی ناتوانێت ڕێگەی خۆی بۆ سەركەوتن بكاتەوە، مەگەر رۆشنبیرییەك نەبێت.
    حەنون ووتیشی: ئێمە لە خاكی عێراقەوە دەست پێدەكەین بە پرەنسیپی باڵادەستی دادپەروەری كە لەلایەن حاكمی دادپەروەر ئیمام عەلی (خوای گەورە لێی رازیبێت) دامەزراندووە، هەروەها كە پرەنسیپی مرۆیی باڵادەستی دادپەروەرییە، كە بنەمایەكە ئەمیری ئیمانداران دایناوە.
    داوا لە گەنجان دەكەین چاكسازی و حوكمڕانی باش و ژیانێكی دوور لە نادادپەروەری و گەندەڵی بگرنەبەر و با ئەمە خاڵی دەستپێكمان بێت بەرامبەر بە جیهان.