بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوە راگەیاند كە عێراق بۆ یەكەم جار بۆ سەرۆكایەتی گرووپی 77 وچین لە نەتەوەیەكگرتووەكان هەڵبژێردراوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : كۆماری عێراق بۆ سەرۆكایەتی گروپی 77 و چین (G77) لە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ساڵی 2025هەڵبژێردرا، دوای كۆبوونەوەی گرووپی ئاسیا و زەریای هێمن، كە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كاندیدكردنی عێراق بۆ ئەم پۆستە بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەرپرسی كاروباری نوێنەری هەمیشەیی كۆماری عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، عەباس كازم عوبێد، وتارێكی پێشكەشكرد كە تیایدا دیدگای عێراقی بۆ ڕۆڵی عێراق لە ماوەی سەرۆكایەتیكردنی گروپەكەدا دووپاتكردەوە، تیشكی خستە سەر میحوەرە سەرەكییەكانی كاركردن وجەختكردنەوە لەسەر پابەندبوونی عێراق بە بنەما سەرەكییەكانی گروپەكە، بەتایبەتی سەبارەت بە پشتیوانیكردن لە ئامانج و خواستەكانی وڵاتانی تازە لە گەیشتن بە گەشەسەندنی ئابووری، تەكنەلۆژی و كۆمەڵایەتی.
عوبێد جەختی لەوەش كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : كە عێراق كار بۆ دابینكردنی هەموو توخمەكانی سەركەوتن بۆ ئەم سەرۆكایەتییە دەكات، كە یەكەمجارە بۆ عێراق لەدوای دامەزراندنی گروپەكەوە، بەو پێیەی عێراق 60 ساڵ لەمەوبەر یەكێك بوو لە وڵاتانی دامەزرێنەر،هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتی و ڕاسپاردەی گروپی ئاسیا و زەریای هێمن و متمانەی خۆی بۆ ڕاسپاردنی ئەم بەرپرسیارێتییە بە عێراق، جەختی لەسەر ئامادەیی بۆ كاركردن و هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی ئەندام بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەكان كرد.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا بە كۆی دەنگ بڕیارەكە پەسەندكرا بۆ پاڵپشتیكردنی كۆماری عێراق بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی گروپی 77 و چین (G77)، بەو پێیەی وڵاتانی ئەندام پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی عێراق كرد و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پشتگیریكردنی لە ئەركەكانیدا لەماوەی ئەم سەرۆكایەتییە گرنگەدا،بە ئاماژەدان بەوەی كە گرووپی 77 و چین گەورەترین گرووپی وڵاتانی نەتەوە یەكگرتووەكانە، بەو پێیەی ئەندامێتییەكەی 134وڵات لەخۆدەگرێت.