دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر چەندین ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی دژی پاشماوەكانی داعش ئەنجامدا

ئەمنی
  • 31-08-2024, 10:52
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر چەندین ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی لە دژی پاشماوە تیرۆریستەكانی داعش لە پارێزگا جیاوازەكان ئەنجامدا.
    بەیاننامەیەكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: قارەمانانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی تایبەتمەندیان لە پارێزگا جیاجیاكان ئەنجامدا كە لەڕێگەیەوە توانیان تیرۆریستێك دەستگیربكەن بەناو (ئیداری لە وەرگیراوەكانی نەوت) لە پاشماوەی باندە تیرۆریستییەكانی داعش لە پارێزگای ئەنبار، ئاماژە بەوە دەكات، بەمەبەستی پاراستنی هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش لە هەرێمی كوردستان، تیرۆریستێك لە پارێزگای سلێمانی دەستگیركرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە چوارچێوەی ئەركەكانی هەڵكوتانە سەر و پشكنینەكان، پاڵەوانەكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانیان (5) مۆڵگە لە چیای حەمریندا بپشكنین و بتەقێنەوە و بۆردومان بكەن ، ئاماژەی بەوەشكرد،وەك بەشێك لە ئەركەكان لە بەئامانجگرتنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان، یەكێك لە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای زیقار دەستگیركرا، و تۆمەتبارەكە  ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارلێكەرە هزرییەكان كران.
    دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەكانی بۆ بە ئامانجگرتنی سەركردە تیرۆریستییەكان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان بە مەبەستی گەیشتن بە عێراقێكی سەلامەت و سەقامگیر.