بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی نەوت دووپاتی كردەوە، كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان كە عێراقی لەخۆگرتبوو، بڕیارێكی بەكۆمەڵ بوو كە 23 وڵاتی لە گروپی ئۆپێك پڵەس لەخۆگرتبوو، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بڕیارەكە دوای لێكۆڵینەوە و دیراسەكردن هاتووە، جەختی لەوە كردەوە كە ئامانجەكەی بریتییە لە پاراستنی سەقامگیری نرخەكان لە بازاڕدا و ڕێگریكردن لە دابەزینیان بەهۆی پێشهاتە جیۆپۆلیتیكییەكانەوە لە جیهاندا روودەدەن.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەردانی ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت، هەیسەم غەیس بۆ عێراق ڕەهەندی ئەرێنی وەردەگرێت، چونكە عێراق دووەم بەرهەمهێنەرە لە ئۆپێك و ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە لەم ڕێكخراوەدا و هەروەها لە ئۆپێك پڵەسدا.
بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان لەگەڵ ڕێككەوتنی ئۆپێك و ئۆپێك پڵەس هات لەگەڵ كۆی گشتی 23 وڵات، عێراقیش پابەندە بە ڕێككەوتنەكانی ئۆپێك پڵەس و پاڵپشتی هەوڵەكانی ئۆپێك دەكات، كە بە پلەی یەكەم لە بەرژەوەندی بەرهەمهێنەراندایە و هەروەها لە بەرژەوەندیی بەرهەمهێنەران و بەرژەوەندی بەكاربەراندا هەیە.
ئەم ڕێككەوتنانە دەبێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی بازاڕی نەوت دەبنەوە، ئامانجیشیان بەدەستهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیرییە لە بازاڕەكانی نەوتدا، كە ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر گەورە دەبنەوە، لە ئەنجامدا ئەم وڵاتانە بۆیان دەركەوت كە بڕیارێكی بەكۆمەڵ تاكە ڕێگایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەددایانە.
ئاڵنگاریەكان لە نێوان ئابووری و جیۆپۆلەتیكی و ئاسایشی ئەو وڵاتانەی كە شاهیدی پێشهاتەكانن، هەروەها ئاڵنگاری و ئاڵینگاری تەندروستی كە ڕووبەڕووی وڵاتانی جیهان دەبێتەوە جیاوازە، ئەمانە بەیەكەوە دەبنە هۆی كەمكردنەوە و كەمبوونەوەی بەكاربردن و خواست ، و پشتیوانی عێراق بۆ بڕیارەكانی ئۆپێك و ئۆپێك پڵەس ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی و بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی بەرهەمهێنەرە.
بڕیاری كەمكردنەوەكە كاریگەری ئەرێنی لەسەر عێراق یان لەسەر وڵاتانی بەرهەمهێن دەبێت، ئامانجیشی پاراستنی نرخەكانە لە نێوان 70-80 دۆلار و ڕێگریكردنە لە دابەزینی زیاتر كە كاریگەری لەسەر وڵاتان هەبێت،كاتێك خواست لەسەر زیادبوونی دەبێت، عێراق ئامادەیە قەبارەی بەرهەمهێنان بەرز بكەنەوە، بەڵام ئێستا شتەكان بەرەو كەمكردنەوە دەڕۆن.