كەش و هەوای عێراق: پلەكانی گەرما لە چلەكانە لە زۆربەی پارێزگاكان

ناوخۆ
  • 31-08-2024, 10:48
  • +A -A

    بەغدا-   INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكاریی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی تۆماركردنی پلەكانی گەرما لە چلەكان دەكات لە زۆربەی پارێزگاكان.
    لەبەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، و كەمێك بەرز دەبێتەوە لە ناوچەی باشوور، ئاماژەیە بۆ ئەوەی زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی یەكشەممە، لە بەغدا، بابل، دیالە، و كەركوك 41، هەولێر، نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار 40، سلێمانی 39، دهۆك 38، كەربەلای پیرۆز 42، نەجەف ئەشرەف و موسەننا 44، بەسرە 46.
    رۆژی دووشەممە كەشوهەوا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    سێشەممەی داهاتوو كەشوهەو ساماڵ و هەندێك هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    كەشوهەوای چوارشەممەی داهاتوو  ساماڵ لەگەڵ هەندێك هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.