بەغدا -INA
ئەمڕۆ هەینی، بانکی ناوەندی عێراق ئەنجامی سەردانەکەی " عەلی موحسین عەلاق " پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکراکرد کە لە 26 تا 29 ئابی 2024بەردەوام بوو.
بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- کە وەفدێکی دانوستانکاری باڵا بانکی ناوەندی بە سەرۆکایەتی "عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانک ،زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕیان لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا ئەنجامدا،کە تیایدا گفتوگۆ کردن بوو لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی یەدەگی فیدراڵی، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی (Visa، Mastercard وMoneyGram) هەروەها لەگەڵ ((Citi Bank و JP Morgan)) و کۆمپانیاکانی وردبینی نێودەوڵەتی (KPMG، E&Y، K2i و Oliver Wyman).
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- بەشداربووانی کۆبوونەوەکان ستایشی ئەو گۆڕانکارییە گەورانەیان کرد کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە هەنگاوی بۆ نراوە،کەدواجار دەبێتە هۆی دەستکەوتی گەورە بۆ وڵات، بەو پێیەی بانکەکە پێشکەوتنی بەرچاوی لە ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی گواستنەوەی دەرەکی و فرۆشتنی پارەی نەختینەی دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێناوە،کە بۆتە هۆی باشتربوونی سیستەم و سیاسەت و ڕێکارەکان، بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، هەروەها بەرزکردنەوەی شەفافیەت لە کاری بازرگانی دەرەکی و پاراستنی کەرتی بانکی و دارایی لە مەترسییەکانی سپیکردنەوەی پارە، پارەدارکردنی تیرۆر و تاوانە داراییەکان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- لە کۆتایی ئەم ساڵ کۆبوونەوەیەک لەنێوان بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی ئەنجام دەدرێت سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان و کارەکانی مەنەسەی ئەلیکترۆنی بۆ گواستنەوەی دەرەکی و گۆڕینی بە پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانی بانک لە نێوان بانکە عێراقییەکان و تۆڕی بانکە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەکان، بەگوێرەی ئەو پلانەی کە بانکی ناوەندی دایڕشتووە و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا ڕێگە بە بانکی ناوەندی عێراق و بانکی یەدەگی فیدراڵی دەدات ڕۆڵی سەرپەرشتیکردن و جێبەجێکردن رێکارەکان ئەنجامبدەن، چونکە ئەم گۆڕانکارییە کاردانەوەی گرنگی دەبێت لە سەقامگیری و شەفافیەتی کارەکانی دارایی و بازرگانی دەرەکی لە وڵاتدا،هەروەك ئامانجی بەدەستهێنانی سەقامگیری پێویستە لە ئاڵوگۆڕی دۆلار ،کە لە بەرامبەردا دەبێتە هۆیی بەرزبونەوەی توانای سیستەمی دارایی لە عێراق.