بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی بانکی ناوەندی عێراق بەشداری 13 بانکی عێراقی لە گواستنەوەی حەواڵەی دەرەکی ڕاگەیاند.
بانکی ناوەندی لەبەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە :- وەفدی بانکی ناوەندی عێراق لە نیویۆرک لە هەنگاوێکی نوێدا دەستپێکردنەوە قۆناغێکی نوێی لە کارەکانی گواستنەوەی دەرەکی بە بەشداری (13) بانکی عێراقی ڕاگەیاند،بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ کارەکانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە ، دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمەکانی ڕێکخستنی ئەم هەوڵانە ئیتر مامەڵە بە دراوەکانی یۆرۆ و یوانی چینی و ڕوپیەی هیندی و درهەمی ئیماراتی دەکرێت.
بەپێی بەیاننامەکە،وەفدەکە تەئکیدەی لەسەر کارکردن لەسەر بازنەی کاری کۆمپانیای وردبینی نێودەوڵەتی E&Y، کردوە کە پێداچوونەوە بە کارەکانی گواستنەوە دەکات بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و پابەندبوونیان بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان،ئەم هەنگاوە لەئەنجامی پابەندبوونی بانکی ناوەندی عێراقە لە بەدەستهێنانی زۆرترین شەفافیەت و دەستەبەرکردنی ئاسایش لە کارەکانی گواستنەوەی دەرەکی و بەرزکردنەوەی ئاستی متمانە بە سیستەمی دارایی عێراق بەیاننامەی بانکی ناوەندی ئەوەشی خستۆتەروو :- کە ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بانکی ناوەندی عێراقدا دێت بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەی ئابووری و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری نێودەوڵەتی لەگەڵ بازاڕە جیهانییەکان.