بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند: کە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی بیابانی ئەنبار توانا و کاریگەری خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی بە سەرجەم بەش و جۆرەکانیەوە نیشان دا.
"ئەعەرەجی"لە تویتێکدا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لەسەر مەڵپەری (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ڕایگەیاند:- لە ژێر بەدواداچوونی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و بەپشت بەستن هە یەکەی خزمەتگوزارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان ڕێگەی بۆ ئەم دەستکەوتە گەورەیە خۆشکرد.
لە کۆتایی تویتەکەدا ئەعرەجی سڵاو بۆ سەرجەم ئەو هێزانە دەنێرێت کە قارەمانانە بەشدار بوونە لەم ئۆپەراسیۆنە کاریگەرە ، و ئیتر هیچ شوێنێک بۆ تیرۆر لە عێراق لەبەردەم پیاوان و قارەمانەکانماندا نامێنێتەوە.