بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی،لەسەر وەرگرتنی بەرتیل لە هاوڵاتیان ،دەستەی دەستپاکی هەواڵی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و رووبەرووبونەوەی تیرۆری لە ئەنبار ڕاگەیاند.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- تیمێک کە پێکهاتبوو لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار توانیویانە ئەو بەرپرسەی بەشی هەواڵگری و رووبەرووبونەوەی تیرۆر لە ناوچەی “زنکورە” ی ئەنبار دەستگیربکەن،کە تۆمەتبارە بە وەرگرتنی بەرتیل لە هاوڵاتیان.
ڕاشیگەیاند : کە تۆمەتبارەکە نزیکەی یەک ملیۆن دیناری وەک بەرتیل لە یەکێک لە سکاڵاکارەکان وەرگرتووە،دوای ئەوەی پێی ڕاگەیاندوە کە ڕاپۆرتی ئەمنی لە دژی هەیە