بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە پاڵنەری پشت تاوانی کوشتنی خێزانێک لە شاری بێجی مەبەست لێی دزینی زێڕ بوون.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- لەسەر ڕووداوی کوشتنی تەواوی خێزانێک و سووتاندنی لە قەزای بێجی"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ،ڕێنماییدابوو ، بە پێکهێنانی تیمێکی کاری تایبەتمەند لە پۆلیس و هەواڵگری و دژە تیرۆری پارێزگاکە و شانەی هەواڵگری هەڵۆکان بۆ زانینی هۆکاری ئەم ڕووداوە تاوانکارییە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-دوای بەدواداچوونی بەردەوام،تیمی کاری ئەمنی توانیان بگەنە زانیاری گرنگ سەبارەت بەو رووداوە و دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە یەکێکیان خزمی قوربانیەکەیە.
وەزارەتی ناوخۆ جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە مەبەست لەم تاوانە دزینی زێڕین بووە،هەروەک تاوانباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە،بەڵگەش لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزراوەتەوە،تاوانباران سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن.