بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ژینگە دووپاتی کردەوە کە عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی کۆنفرانسی گروپی پسپۆڕی نێودەوڵەتی کرد کە لەم دواییانەدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو بۆ تاوتوێکردنی سێ پێوەری بنەڕەتی بۆ پۆلێنکردنی بەرهەمی پلاستیک و کیمیاییەکان.
"لوئەی سادق موختار" وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کۆنفرانسەکە بەبەشداری شارەزایانی نێودەوڵەتی، بە مەبەستی خستنەرووی بەرهەمە پلاستیکییەکان و ماددە کیمیاییەکانە، کە سەرجەمیان 300 پسپۆڕی لە وڵاتانی جیهان لەخۆگرتبوو،و عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی کردووە و کارەکانی کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکە بە بەشداری ئەڵمانیا کرایەوە.
ووتیشی :-لەدوای کۆنفرانسەکە ؛ڕاپۆرتێک لەلایەن سەرۆکایەتی عێراق و ئەڵمانیا ئامادە دەکرێت بۆ وەرگرتنی ئەو خاڵە گرنگانەی کە پێویستە لەکۆبوونەوەی داهاتووی بوسان لە کۆریای باشوور تاوتوێبکرێن.
"موختار" لە درێژەی قسەکانیدا وتی :- ئەو بابەتانەی باس کران بریتی بوون لە پۆلێنکردنی بەرهەمە پلاستیکیەکان کە دەبێتە هۆکاری کێشەی پیسبوونی پلاستیکی جیهانی، هەروەها پێوەرەکانی پێویست بۆ پۆلێنکردنی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە بۆ بەرهەمە پلاستیکیەکان بەکاردەهێنرێن، و چۆنیەتی دوورکەوتنەوە یان خۆپاراستن لێیان، بە تایبەتی ئەوانەی کە مەترسیدارن بۆ تەندروستی و ژینگە.
ڕوونیشیکردەوە :- کە زیاتر لە 10 هەزار مادەی کیمیایی بەکاردەهێنرێن، لە کاتێکدا باس لەو ستانداردانە دەکرێن کە دەبێت پەیڕەو بکرێن بۆ باشترکردنی دیزاینی بەرهەمە پلاستیکیەکان بەجۆرێک کە پشتگیری لە دووبارە بەکارهێنانەوە و ڕیسایکلکردن بکەن ، چونکە دوبارە بەکارهێنانەوە و ڕیسایکلکردنی ماددە پلاستیکیەکان گرنگ و پێویستە، بەڵام تەنها 10%ی ئەو پلاستیکیانە لە جیهاندا بەرهەمدەهێنرێن، هەروەها لە پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهان کە ڕێسا و ڕیزکردنی پاشماوە و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوویان هەیە، وەک فەرەنسا، بۆنموونە زیاتر لە 60%ی پاشماوەی پلاستیکی ڕیسایکل ناکەن