بەدواداچوون -INA
ئەمڕۆ هەینی"هێرمان نیکۆلای" باڵیۆزی پێشووی ئەڵمانیا لە نەیجەر،کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە نیجەر ڕاگەیاند.
"نیکۆلای"بە ئاژانسی (نۆڤۆستی) ڕاگەیاندووە: دوایین یەکە لە هێزەکانی ئەڵمانیا بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵاتی ئەڵمانیاو نێجەر ئەمڕۆ کشاونەتەوە.
پێشتریش ماڵپەڕی (Ntv) بڵاویکردەوە،کە هێزەکانی ئەڵمانیا دەستبەرداری بنکەی ئاسمانی خۆیان دەبن لە نیامی پایتەختی نیجەر، کە بەهۆی شکستی دانوستانەکانەوە وەک ناوەندێکی گواستنەوەی سەربازی بەکاردەهێنرا.
هەروەك پێشبینی دەکرا كە تا 31ی ئاب بنکەی نیامی دابخرێت و سەربازەکان بۆ ئەڵمانیا بگەرێنەوە.
سەرچاوە: ئاژانسەکان