بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیر کردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە بەناوی دامەزراندن هاوڵاتیانی فریوداوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بەسرا،توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە هاوڵاتیانی فریو داوە بەناوی دامەزراندنیان وەک ستاف لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی،لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕی 5 هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر کەسێک.
ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ڕوونیشیکردۆتەوە :- کە تۆمەتبار وەک فەرمانبەر لە فەرمانگەیەکی حکومی کاری کردوە،دوای دەستگیرکردنیشی بەپێی مادەی (456) لە یاسای سزادان دەستگیر کراوە و ڕێکاری یاسای بەرامبەر دەگیرێتەبەر.