بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا خستنەخوارەوەی 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی ڕاگەیاند کە ویستویانە قرم و باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بکەنە ئامانج.
وەزارەتی بەرگری رووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند :- کە شەوی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری ڕووسیا 18 درۆنیان خستە خوارەوە کە لەلایەن هێزەکانی کیێڤەوە بۆ ناو قرم و پارێزگاکانی باشووری ڕۆژئاوای وڵات ڕەوانەکرابوو بۆ کردنە ئامانجیان.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە::- کە هێزە بەرگرییەکانی ڕووسیا 11 درۆنی ئۆکرانیایان لەسەر ئاسمانی بریانیسک و4 درۆن لە سەر ئاسمانی کالوگا، 2 درۆن لەسەر قرم و 1 درۆن لەسەر
بیلیغورود خستووەتە خوارەوە.
سەرچاوە: ڕوسیای ئەمرۆ