بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کوشتنی 14 تیرۆریستی لە بیابانەکانی ئەنبار ڕاگەیاند،کە نێویاندا سەرکردەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش هەیە.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- لەژێر ڕێنمایی و بەدواداچوونی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، و بەپێی زانیاریی دروست و کاری مەیدانی کە بۆ ماوەی دوو مانگی بەردەوام بوو بۆ چاودێریکردنی سەرکردەکانی باندە تیرۆریستییەکانی داعش لە بیابانی ئەنبار لە ناوچەی حزەیمی ڕۆژهەڵاتی وادی غدف،لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقەوە، وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :-کاتژمێر 4 ی بەیانی رۆژی پێنجشەممە، هێرشی ئاسمانی یەک لە دوای یەک و لەناکاو بۆسەر شوێنی مانەوەیان، بە هاوکاری یەکەی هەواڵگری و تەکنیکی و بە هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، تیایدا ژمارەیەک کوژراوی لە ئەندامانی داعش لێکەوتەوە کە ژمارەیان (14) تیرۆریست بوو، کە هەندێکیان پشتێنەی تەقەمەنیان لەبەر بوە لەگەڵ چەندین نارنجۆک.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە :- زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە نێو کوژراوەکاندا سەرکردەیەکی دیاری داعش هەیە.