لە سەلاحەددین دەزگای هەواڵگری چوار کەس بەتۆمەتی تێوەگڵان لەکاری تیرۆرستی دەستگیر دەکات

ئەمنی
  • 30-08-2024, 14:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی،دەزگای هەواڵگری دەستگیرکردنی چوار کەسی بە تۆمەتی تێوەگڵان بەکاری تیرۆرستی لە سەلاحەددین ڕاگەیاند.
    دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە :-یەکەیەک لە هێزەکانی دەزگای هەواڵگریی تایبەتمەند بە  ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر لە پارێزگای سەلاحەددین چوار تیرۆریستی سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشی دەستگیرکرد،دوای ئەوەی پێشتر پێشتر لە ژێر چاودێری و بەدواداچوونبوونە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان ، بەڕاشکاوی دانیان بەوەدا ناوە کە سەر بە چەتەکانی داعشن و لە دیوانی بەناو (حسبە) کاریانکردوە، هەروەها چەند هێرشێکی تیرۆریستییان لە ناوچەکانی نەباعی و بێجی ئەنجامداوە،هەروەها پێشتر بازگەی ساختەیان داناوە و کردەی تیرۆرستیان لەدژی هێزە ئەمنییەکان ئەنجامداوە .