ئەسترالیا -INA
بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی (The North West Star ) ی ئوسترالی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە:- داواکاری گەشتیارانی ئوسترالی بۆ سەردانی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو لە زیاد بووندایە.
رۆژانەمەکە ڕوونیشیکردۆتەوە :- کە عێراق ئێستا بەهۆی میراتی مێژوویی و کولتوورییەوە لە پێشەنگی لیستی شوێنە گەشتیارییە تازەپێگەیشتوەکاندایە.
لەوبارەیەوە "دەیڤید سمیس" ڕاوێژکاری گەشتیاری ئوسترالی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: زۆرێک لەوانەی بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 70 ساڵدایە، بەدوای زانیاری لەبارەی عێراق و ئەزموونکردنی مێژووی کۆنەکەیدا دەگەڕێن،، ئەو ڕاوێژکارە دەشڵێت :- گەشتیاران بەدوای ئەزموونی کۆنی مێژوویدا دەگەڕێن کە جیاوازبن لە شتی دووبارە ، و عێراق یەکێکە لەو مێژووە.
ڕاوێژکارە گەشتیاریە ئوسترالیەکە دەشلێت :- لە ساڵی 2023 خۆی سەردانی عێراقی کردووە، هەروەها بەناو شاری دێرینی سۆمەری ئوردا گەڕاوەو ،ئەمەش ئەوەی سەلماندوە کە عێراق شوێنی شارستانیەتی مرۆڤایەتییە، هەروەها مێژووی ئەم وڵاتە بە هەموو پێوەرێک سەرسوڕهێنەرە.