بەهۆی نیگەرانیەکان لە دابینکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە

ئابوری
  • 30-08-2024, 13:52
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبووەوە،
    نرخی ئایندەی نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ هەینی بۆ  23 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 0.3% و  گەیشتە 80.17 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
    بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 18 سەنت بەرزبووەتەوە کە دەکاتە 0.2% و بەوجۆرە گەیشتووەتە 76.09 دۆلار.
    دوێنێ پێنجشەممە، نرخی نەوتی خاو  زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەکانی لەبارەی دابینکردنی نەوتەوە، هەروەها نەوتی برێنت بەڕێژەی 1.5% بەرزبووەتەوە،هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکاش  تائێستا بەڕێژەی 1.7% بەرزبووەتەوە.
    سەرچاوە: عەرەبیە