دەستەی کەشناسی پێشبینییەکانی لەبارەی ڕەوشی کەش وهەوا بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 30-08-2024, 13:46
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی ڕەوشی  کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ئاشکراکرد،کە پێشبینی نزمبونەوەی بەردەوامی پلەکانی گەرما دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە:- کە سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ  دەبێت لەگەڵ بونی هەندێك پەڵە هەور،هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن،کە پلەکانی گەرما لە بەغدا و دیالە و دیوانیە و کەرکوک و بابل و کەربەلاو سەڵاحەددین 42 پلەو ، لە نەجەف و موسەننا و واست 43 پلەو لەزیقار 44 پلەو لە ئەنبار 41 پلەو لە میسان 46 پلەو لە بەسرە 45 پلەو لە هەولێر 41 پلەو لە سلێمانی 40 پلە و لە دەهۆکیش 38 پلەی گەرمی دەبێت.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- رۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن، بۆ ڕۆژی دووشەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەگشتی کەمێک بەرزدەبنەوە.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- بۆ رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی چەند پەڵە  هەورێک، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا.