بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران سی و پێنجەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو

سیاسی
  • 29-08-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی سی و پێنجەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی سی و پێنجەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد، كە تیایدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە دۆخی گشتی وڵات و پێشكەوتنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، ئەوە جگە لەو فایلانەی كە لە بەرنامەی كاردا بوون و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.
    بە گوێرەی بەیاننامەكە سودانی، لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا باسی لە دەرئەنجامی سەردانە فەرمییەكەی كرد بۆ هەردوو وڵاتی میسر و تونس، و ئەو گفتووگۆیانەی كە لە فایلەكانی هاوكاری دوولایەنەدا شاهیدی بووە، هەروەها ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی هاوبەشی عێراق و میسر، كە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، و هاوكات  وەزیرانی راسپارد كە فایلەكانی پێویست بۆ چالاككردنی هەموو بوارەكانی هاوكاری بەتایبەت لە بوارەكانی نەوت و گواستنەوەدا ئامادە بكەن.
    سەبارەت بەپەیوەندییەكانی عێراق و تونس، سەرۆك وەزیران ئاماژەی كرد: بە هاوئاهەنگی هەڵوێستەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەستبوونی دەرفەتی هاریكاری و كاراكردن و بوژاندنەوەی پەیوەندییەكان و هەروەها پێویستی بەدواداچوونی هەموو وەزارەتەكان بۆ دەرئەنجامەكانی ئەم سەردانە فەرمییە و پەیوەندیكردن لەگەڵ وەزارەتە هاوتاكانیان لە تونس و میسر بۆ هاوبەشی بەرهەمدارتر.
    هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، سودانی پێزانینی خۆی دەربڕی، بۆ هەوڵی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا و پارێزگاكان و هێزە ئەمنییەكان بە تایبەتی لێژنەی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ و لیژنەی باڵای سەردانی ملیۆنی بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیران و  وەزیرانی؛ تەندروستی، كارەبا، گواستنەوە، و پارێزگار و مەزارگە پیرۆزەكان، بۆ ئەو هەوڵانەی لە بەڕێوەبردن و سەركەوتنی سەردانی ملیۆنی بۆ  یادی چلەی ئیمام حسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت داویانە بە سەركەوتوویی.
    هەروەها ئاماژەی دا: بەو سەركەوتنە لەبەڕێوەبردن و جێكردنەوەی زیاتر لە 21 ملیۆن گەشتیار جگە لەو پڕۆژە و ژێرخانانەی دەستنیشانكراون و چاودێریكراون ئێستا لەقۆناغی جێبەجێكردندایە بۆ خزمەتكردنی گەشتیاران و ڕێگاوبان و وێستگەكان و سەرجەم خزمەتگوزارییەكان.
    هاوكات سەرۆك وەزیران، گرنگترین هەنگاوە ئەمنییەكانی ڕوونكردەوە كە لەم دواییانەدا گیراونەتەبەر، كە بەشداربوون لە پووچەڵكردنەوەی هەر هەڕەشەیەك، و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە پێشوەختە تایبەتەكاندا كە لە ئەنجامدا 46 تیرۆریستی داواكراو دەستگیركران، لە چوارچێوەی هەموو كەرتەكانی ئۆپەراسیۆنەكاندا.
    بەیاننامەكە راشیگەیاند: ئەنجومەن ئەو پرس و مەلەفانەی لە بەرنامەی كاردا خراوەتەڕوو، بڕیاری پێویستی لەبارەیانەوە داوە.

    تەواوی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممە، لەم لینكەی خوارەوەدا دەخوێنیتەوە؛
    https://www.ina.iq/215820--.html