بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە سكرتێری گشتی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) هەیسەم غەیس، و رایگەیاند: عێراق پابەندە بە پلانەكانی ئۆپێك سەبارەت بە بەرهەمهێنان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە سكرتێری گشتی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) هەیسەم غەیس.
بە گوێرەی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆكرا لەبارەی تەوەرەكانی پەیوەست بە بازاڕی نەوت، كە ناوچەكە نوێنەرایەتی سەرچاوەی سەرەكی نەوت دەكات بۆ جیهان، لەگەڵ گرنگی هەماهەنگی هەوڵە هاوبەشەكان لە نێوان هەموو وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوەكەدا، بە شێوەیەك كە بەردەوامی و سەقامگیری نرخی نەوت بپارێزێت، و زیان بە هەناردەكاران و بەكاربەران نەگەیەنێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: كە عێراق وەك یەكێك لە گەورەترین هەناردەكارانی نەوت لە ڕێكخراوەكەدا هەمیشە پابەندبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت بە سیاسەتە گشتییەكانی ئەو پلانانەی وڵاتانی ئۆپێك پەیڕەوی دەكەن سەبارەت بە بەرهەمهێنان یان ئەوەی لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی ئۆپێك پڵەسدا دیاری دەكرێت.