بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانان تەئكیدیكردەوە: كە یەكشەممەی داهاتوو ئۆپەراسیۆنەكانی ژمارەدان و ژماردنی دانیشتوان بۆ سەرژمێری دانیشتوان دەست پێ دەكات.
سەرۆكی دەستەی ئامار و سیستمی زانیاری جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانان زیا عەواد كازم، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئامادەكاری دەكەین بۆ دەستپێكردنی قۆناغی سەرەكی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون، كە یەكەم قۆناغی سەرژمێرییە و ئۆپەراسیۆنەكانی ژمارەدان و ژماردن لەخۆدەگرێت، كە لە یەكەم رۆژی ئەیلوولی 2024 لە سەرتاسەری عێراق دەستپێدەكات.
راشیگەیاند: چالاكییەكانی پێشوو بۆ ڕاهێنان و ئامادەكاری بووە، ئەم قۆناغەش بەیەكێك لە قۆناغە بنەڕەتی و گرنگەكانی سەرژمێری دانیشتوان دادەنرێت بەو پێیەی پێش پرۆسەی ژماردنی دانیشتوانە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە ژمارەیەك بینا و خانووبەرە و دامەزراوەكان دەبێت، بە وەرگرتنی زانیاری سەرەتایی سەبارەت بە ژمارەی ئەندامانی خێزان و دابەشكردنی خێزانەكان بەپێی نێر و مێ، بەجۆرێك كە زانیاری گرنگ بێت كە سەرژمێری لەسەر بنەمای 20 /11 دەبێت.
ئاشكراشیكرد: ئامادەكاری بۆ ئەم قۆناغە بنەڕەتییە كاتێكی زۆری خایاند بۆ ئامادەكاری و كاركردن، بەو پێیەی وێنەی مانگی دەستكردی مۆدێرن لە هەموو ناوچەكانی عێراق ئامادەكرابوو، ناوچەكان دابەشكرابوون بەسەر بلۆكی ئاماریدا،و كرێكارانی سەرژمێری دابەشكران و 25 هەزار كەس لە پارێزگاكان ڕاهێنانیان پێكرا بۆ ئەو خولانەی كە لە مانگی حەوتەوە تا ئەمڕۆ بەردەوام بوون، هەروەها خولی تەواوكەر لە پارێزگاكان و قەزاكان هەیە.
ڕوونیشیكردەوە: پرۆسەكە بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەرجەم قەزا و ناحیەكانی عێراق بەردەوام دەبێت، دوای كۆتاییهاتنی ئەم قۆناغەش قۆناغی دابەشكردن و ئامادەكردن و ڕاهێنانی نزیكەی 80 هەزار فێرخوازی زیادە بۆ بەدیهێنانی سەرژمێری گشتی دەستپێدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: 120 هەزار ژماردەر و توێژەر لە 11/20 كاردەكەن بۆ ئەنجامدانی ژماردنی دانیشتوان لە دوو ڕۆژدا، و هیواشی خواست لە ڕۆژی سەرژمێریدا قەدەغەی هاتووچۆ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بسەپێندرێت بەمەبەستی تەواوكردنی داتای خێزان.
وتیشی: لەڕێگەی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەرژمێرییەوە بەدواداچوون و چاودێریكردنی كارەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی و لە دوورەوە دەكرێت، كە بەدواداچوون بۆ سەرجەم كارە مەیدانییەكان دەكات، و جەختیشیكردەوە: خێزانەكان دەتوانن لە ڕێگەی سەنتەری پەیوەندییەوە پرسیار بكەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكانیان سەبارەت بە كرێكارانی سەرژمێری، هەروەها ژمارەدەران و توێژەران دەتوانن پرسیار بكەن سەبارەت بە هەر پرسیارێك یان كێشەیەك كە لە كاتی پڕكردنەوەی فۆڕمەكەدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
هەروەك تەئكیدی لە گرنگی میدیا و ڕۆڵی لەم قۆناغە گرنگەدا كردەوە لە ڕێگەی بەدەستهێنانی پشتیوانی و داكۆكی و بەرزكردنەوەی ئاستی ڕاگەیاندن و دەستپێكردنی هەڵمەتی میدیایی بۆ سەركەوتنی ئەم پڕۆژەیە، و داواشی لە خێزانەكان كرد، هاوكاری لەگەڵ تیمە مەیدانییەكان بكەن بە پێدانی زانیاری و داتا بۆ ئاسانكاری ئەركەكەیان بۆ سەركەوتنی سەرژمێرییەكە، كە داتای گرنگ پێشكەش دەكات كە خزمەت بە وڵات و خزمەت بە پلاندانان و پەرەپێدان دەكات.