بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نووری مالیكی، جەختی لەسەر گرنگی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم ڕێككەوتنە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نووری مالیكی، لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری توركیا لە عێراق ئەنیل بورا ئینان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی دیدارەكەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات تاوتوێ كرا، هەروەها پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی عەرەبی و نێودەوڵەتی كرا، بەتایبەتی ڕووداوەكانی فەڵەستینی داگیركراو و كەرتی غەززە و هەوڵەكان بە ئامانجی وەستاندنی دەستدرێژی تاوانكاری زایۆنییەكان.
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی كرد: بە گرنگی بەهێزكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە بوارە جیاوازەكاندا، و هەوەها جەختیكردەوە: لەسەر گرنگی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم ڕێككەوتنە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە، بەتایبەتی سەبارەت بە ڕێكخستنی مەلەفی ئاو و زیادكردنی بەردانەوەی ئاو، هەروەها ڕێككەوتننامەی هاوكاری ئەمنی لەناوچە سنوورییەكاندا بەجۆرێك سەروەری عێراق بەسەر خاكەكەیدا دووپات بكاتەوە و ڕێگە لەهەر پێشێلكاریەك بگرێت.
ناوبراو هەڵوێستی عێراقی دووپاتكردەوە: كە بوونی گروپ و ڕێكخراوە قەدەغەكراوەكان لەسەر خاكەكەی ڕەتدەكاتەوە.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی توركیا، جەختی لەسەر پەرۆشی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هاوكارییەكان لە بوارەكانی جێ گرنگی هاوبەش، كە لە سەردانەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق گەیشتە لوتكە، هەروەك ستایشكردنی هەڵوێستەكانی مالیكی بۆ پشتیوانیكردن لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.