بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، پێكهێنانی تیمێكی كاری تەكنیكی ڕاگەیاند بۆ لێكۆڵینەوە لە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لە پارێزگای كەركوك.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كاتژمێر 9:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ، بەرگری ئاسمانی عێراق فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لەناو كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوكدا دەستنیشانكرد، و دوای بەدواداچوون و زانینی بەرنامەی گەشتەكەی و گەیشتنی بۆ سەنتەری شاری كەركوك، كە بارەگاكانی حكومەت و ناوەندە ئابوورییە گرنگەكان و ئامانجە گرنگەكانی تێدایە، هەموو دەزگا ئەمنییەكان و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پرسیاریان لێكرا دەربارەی ناسنامەی ئەو فڕۆكەیە و دەركەوت كە فڕۆكەیەكی نەناسراوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كاتژمێر 10:30 خولەك فڕۆكەكە لەناو شاردا كەوتە خوارەوە و دەركەوت فڕۆكەیەكی توركی بووە و تیمێكی تەكنیكی لەبەڵگەو تاوان و بەرگری ئاسمانی و ستافی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان پێكهێنراون بەمەبەستی زانینی هۆكارەكانی كەوتنەكەی و هۆكاری ڕووداوەكە.