سەرۆك کۆمار کارنامەی باڵیۆزی نوێی ئیمارات وەردەگرێت

سیاسی
  • 29-08-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    لە کۆشکی بەغداد "لەتیف رەشید " سەرۆك کۆمار،بەئامادە بوونی باڵیۆز "عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆکارووباری یاسایی و هەمەلایەن و "کامل دلێمی" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار ، کارنامەی لە " عەبدوڵڵا مەتەر مەزروعی " باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق وەرگرت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە :- لە کۆشکی بەغداد "لەتیف رەشید " سەرۆك کۆمار،بەئامادە بوونی باڵیۆز  "عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆکارووباری یاسایی و هەمەلایەن و "کامل دلێمی" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار، کارنامەی لە " عەبدوڵڵا مەتەر مەزروعی " باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق وەرگرت .
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆك کۆمار،پەرۆشی عێراقی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی دوپاتکردەوە، بە جۆرێك کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا بکەن و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ باڵیۆز خواست لە ئەرکەکانیدا.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- لەلای خۆیەوە "مەزروعی" پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامی هاوئاهەنگی و هاریکاریی هاوبەش لەگەڵ عێراق دەربڕی، بەشێوەیەك کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و رەنگدانەوەی لەسەر بەهێزکردنی شەراکەتی نێوان هەردوو وڵاتی برا هەبێت.