ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیران ئەنجامدانی 6 فێستیڤاڵی ئەدەبی لە چەند پارێزگایەک ئاشکرا دەکات

ناوخۆ
  • 29-08-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە"عارف ساعدی" ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ڕۆشنبیری،وادەی بەستنی شەش فێستیڤاڵی ئەدەبی لە پارێزگا جیاوازەکان ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بەشێکیان میوانداری کەسایەتییە عەرەبییەکان دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کەرتی  گەشتیاری و وەبەرهێنانی ڕۆشنبیری لە شاری ئور.
    "ساعدی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەپاڵپشتی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، لە ئەمساڵدا پشتگیری لە فێستیڤاڵەکان دەکرێت.
    ووتیشی :- لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لە پارێزگاری کەرکوک فێستیڤاڵێکی شیعر سازدەکرێت، هەروەها سەرکۆیەکی چیرۆک لە بەسرە بەڕێوەدەچێت، جگە لە فێستیڤاڵێکی تایبەت بە کەلوپەلی دێرین و کولتوور لە سەماوە،و فێستیڤاڵێک لە دیوانیە هەروەها  فێستیڤاڵی حبوب لە ناسریە.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە فێستیڤاڵەکان هەموو ئەو پارێزگارانە دەگرێتەوە کە ڕووداوە ئەدەبییەکان لەخۆدەگرن.
    ئاماژەی بەوەشدا :- هەفتەی ڕۆشنبیری ئور هەیە کە تێیدا زیاتر لە 50 کەسایەتی هونەری و ڕۆشنبیری عەرەبی میوانداری دەکرێن،  باس لە کەرتی  گەشتیاری و وەبەرهێنانی ڕۆشنبیری لە شاری ئور دەکرێت.