زیقار – ا ه ع دادگای تاوانی زیقار، ئەمرۆ یەك شەممە، سزای 5 ساڵ و مانگێك زیندانی بەسەر بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكان سەپاند لەگەڵ سەپاندنی سزای دارایی بەسەریدا. وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: " دادگای تاوانی زیقار، سزای 5 ساڵ و مانگێك زیندانی بەسەر بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكان سەپاند لەگەڵ سەپاندنی سزای دارایی بە بڕی (دە ملیۆن دینار) بەسەریدا، لەبەرامبەر بازرگانیكردنی بە مادە هۆشبەرەكان لە بازاڕی شیوخ لە باكوری شاری ناسریە".